bo khoshawisti
2007/11/25

هێچ کەسێک  ناتوانێت  دڵی فێر بکات کە دڵ

نەشکێنێت ...!

بەڵام من هەر هیچ نەبێت ئەوەندە دڵم فێر کردوە

کە کاتی شکان

بە نوکە تیژەکانی دەستی دڵ شکاو

بریندار نەکات...............................

                        مهرداد خوسرەوی

نووسینی: ‌ مهرداد خوسرەوی ڕێکه‌وتی 15:22 | چینی: دیاری نه‌کراو
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (1) | تێبینی تۆ ؟
2007/11/25

ئەگەر  بەشی من لەم هەموو ئەستێرەیە

تەنها ئاهنگی قەریبیە

قەمێکم نیە

ئەوندەم بەسە کە چاوەڕێی هاتنی

شەوم  ......................................

    مهرداد  خوسرەوی

نووسینی: ‌ مهرداد خوسرەوی ڕێکه‌وتی 15:08 | چینی: دیاری نه‌کراو
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (1) | تێبینی تۆ ؟
2007/11/25

لە نوستن  هیچ ترسێکم نیە

لەو خەوە دەترسم کە لە خەو

دەیبینم

مهرداد خوسرەوی

 

نووسینی: ‌ مهرداد خوسرەوی ڕێکه‌وتی 14:08 | چینی: دیاری نه‌کراو
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (1) | تێبینی تۆ ؟
2007/11/25

چاو لە چاو

دەنگێک ئاشنایە

ئەوشەودوبارەدوبارە دەزانم

کە ناوم چییە .................

         مهرداد خوسرەوی

نووسینی: ‌ مهرداد خوسرەوی ڕێکه‌وتی 14:02 | چینی: دیاری نه‌کراو
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (0) | تێبینی تۆ ؟
2007/7/23
تەنیای من تەنیا دوری تۆیەبێ تۆمن هیچـم...خۆزگە هیچ کاتیک من ئەو دەردە گەورەیەم نەدەبوو...

خۆزگە بۆ جاریکیش بایا باوەڕت بە من کردباهەموو ژیانم تۆ بووی بەڵام

ئەوڕۆ تۆ دەبێ بڵێی من باوەڕ بە تۆ ناکام!!!! ئاخ... کە هیچ کەسێک وەکوو تۆ منی نەشکاندەوەئەگەر لەم دونیا بێ کەسم کەسم نیە... لە جیاتی تۆم هەبوو..تۆ منت لە تەنیاییوو  بێ کەسی دەرباز کردبوو

خۆزگە دەمزانی من تۆم خۆش دەوێت ......تۆ بۆ قەت باوەڕت بە من نەبوو.............

                                      مهرداد خوسرەوی

نووسینی: ‌ مهرداد خوسرەوی ڕێکه‌وتی 00:37 | چینی: دیاری نه‌کراو
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (0) | تێبینی تۆ ؟
2007/7/23
کاتیک ئەم دونیایە بەم گەورەیە دەبینمدەڵێم بۆچی؟دونیا بەو گەورەیە جێکم نەبیت بۆ ژیانمەگەر من لەگەڵ کێ خراپ بووم..کە دبێت هەموو ژیانم بە تەنیایوو لە غەریبی بە سەر ببەمباوەڕ بکە گەورەترین دەرد دەردی دووریەمن ئێستە دەبێت ئەوە قبووڵ بکەم کە دەبێت لە هەموو مرۆڤەکانی دونیا

جودا ببمەوەو بە تەنیا بژیم......................................................

                             

                                   مهرداد خوسرەوی

نووسینی: ‌ مهرداد خوسرەوی ڕێکه‌وتی 00:34 | چینی: دیاری نه‌کراو
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (0) | تێبینی تۆ ؟
2007/7/22

کەشتی دڵم لە ڕووباری

عشقتدا:

خەریکە تێک دەشکێت

چاوەڕوانی:

ساماڵی عشقت دەکەم

بەڵکوو:

بەزەیکت بە منی عاشقت دا بێت...

    

               مهرداد خوسرەوی

نووسینی: ‌ مهرداد خوسرەوی ڕێکه‌وتی 00:53 | چینی: دیاری نه‌کراو
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (0) | تێبینی تۆ ؟
2007/7/22

لێم ده پرسی چه نده

تۆم خۆش ده وێت؟؟

بپرسه له خۆت چه نده خۆتت خۆش

ده وێت!!!!!!!...

                     مهرداد خوسرەوی

نووسینی: ‌ مهرداد خوسرەوی ڕێکه‌وتی 00:50 | چینی: دیاری نه‌کراو
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (0) | تێبینی تۆ ؟
2007/7/22
دوای تۆ
 دوای تۆ خۆشەویستم

ئاوی ڕوبارەکان لێڵوو وشک بوون!

مۆمی حه زه كان به بێ  ڕوناكی كوژانه وه

په پووله ی  حه زه كان به بێ سه ما

بارگه یان گواسته وه...

یادگاریه كان تامه زرۆی شه وانی ژوانی

هه ردووكمانن!!!

بولبووله كان به ڕۆشتنی تۆ وه كوو جاران ناخۆێنن!

به ڕۆشتنت گیانه هه رچی حه زوو ئاره زوو بوو

بردتن له گه ڵ خۆت.....

له ئاشقان به جێ مام

عومری لاویم به بێ سوود به ڕێ كرد

ده موو چاوم شێوه ی ڕه نگی پاییزانه ی له خۆ گرت..

به ڕۆشتنت ئازیزم چه ند وه رزی به سه ردا هات

هه ر نه هاتیه وه چه ند چاوه ڕوان بووم!!!

تا شێوه ی خه یاڵیم له خۆ گرت.........

                    مهرداد خوسرەوی

نووسینی: ‌ مهرداد خوسرەوی ڕێکه‌وتی 00:46 | چینی: دیاری نه‌کراو
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (0) | تێبینی تۆ ؟
2007/7/22

خۆشەویستی ئەوە نیە!!!                 

یەک دڵ بە........سەد کەس بدەی...

خۆشەویستی ئەوەیە،،،

که سەد دڵ  بە قوربانی کەسێک بکەی...

                 

      مهرداد خوسرەوی

نووسینی: ‌ مهرداد خوسرەوی ڕێکه‌وتی 00:42 | چینی: دیاری نه‌کراو
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (0) | تێبینی تۆ ؟
2007/7/22
دام باراند

تنۆک  تنۆک

فرمێسک لە چاوان

هەڵوەران

هاواری وشەی

بەجێم مەهێڵە

دڵ بێ لانە ما

سوتا برژا

دوای ئەوەی بە وشەێک

وتت ماڵ ئاوا..........

       مهرداد خوسرەوی 

نووسینی: ‌ مهرداد خوسرەوی ڕێکه‌وتی 00:38 | چینی: دیاری نه‌کراو
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (0) | تێبینی تۆ ؟
2007/7/22

گەورە دەبموو

ساوای منداڵی دڵم بە بەهانەی

عشقێک

لە خەوی چاوەڕوانیدا خەواندوە

وای لەو ڕۆژەی کە هەستێتوو ببینێت

ئەو عشقە بێجگە لە خەیاڵ هیچیتر نەبوە

        

                         مهرداد خوسرەوی

نووسینی: ‌ مهرداد خوسرەوی ڕێکه‌وتی 00:13 | چینی: دیاری نه‌کراو
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (0) | تێبینی تۆ ؟
2007/7/21
دەزانی

خۆشەویستم دەزانی

جوانترین شت لە خۆشەویستی چییە

گەیشتن بەو نیگایەی کە لە ڕوداوی

عشیقدا

بارانی خۆشەویستی هەڵ دەوەرێنێتوو

تەڕ دەبێت......

                        مهرداد خوسرەوی

نووسینی: ‌ مهرداد خوسرەوی ڕێکه‌وتی 00:57 | چینی: دیاری نه‌کراو
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (2) | تێبینی تۆ ؟
1970/1/1
هه‌ڵه‌ی کوردبڵاگه‌ر له‌ چه‌ن ڕۆژی ڕابردوو
به‌ڕێزم، بۆ کێشه‌کانی ئه‌م دوایینه‌ی کوردبڵاگه‌ر داوای لێبردنت لێده‌خوازم. وه‌ک ده‌بینیت هه‌مۆشتێک ئاساییه‌ من برده‌وام ده‌بم بۆ چاک سازی و به‌رز کردنوه‌ی کوردبڵاگه‌ر هیوادارم له‌ م رۆژانه‌ی داهاتوو دا چه‌ن هه‌واڵێکی خۆشت بۆ بنێرم. له‌گه‌ڵ ڕێزم سه‌لاح
نووسینی: ‌ مهرداد خوسرەوی ڕێکه‌وتی 03:00 | چینی: دیاری نه‌کراو
به‌سته‌ر | بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (0) | تێبینی تۆ ؟